٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٧
Source: Mehrnews
وەزیری بەرگریی ئێران: پاگەندەی هێرشی دوژمنان، بۆ ئاژاوەنانەوە لە کۆمەڵگایە

وەزیری بەرگریی ئێران لە کاردانەوە بە گواستنەوەی چەک‌وچۆڵی ئەمریکا بۆ ناوچە و پاگندە میدیاییەکان لبارەی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ، وتی: بەردەوام دەڵێن هێرش دەکەین بۆ ئەوەی کۆمەڵگا تووشی کێشە بێت.

ئەمیر عەزیز نەسترزادە لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە وەڵامی پەرسیارێک لەبارەی گواستنەوەی جیهازاتێک لە ئەمریکاوە بۆ ناوچە، وتی: ئەو گواستنەوانە بۆ یەکەمجار نییە و لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بەردەوام دیتوومانە و بێ‌گومان وەک کەرتی سەربازیی دەبێ ئامادەی بەرگری لە وڵات بیت و ئەمە پرێنسیپێکە و پەیوەندیی بەو گواستنەوە سەربازییانە نییە.

وتیشی: وەک کەرتی سەربازی دەبێ ئامادە بین، بەڵام کەرتەکانی تری وڵات نابێ بکەونە ژێر کاریگەریی ئۆپەراسیۆنی دەروونیی ئەو گواستنەوەکارییە سەربازیانە، ئێمە دەبێ درێژە بە ژیانی خۆمان بدەین و کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتیمان پەرە پێ بدەین. شەڕی ئێستا شەڕێکی زیرەک و لێکدراوانەیە لە شەڕی سەخت و نەرمە.

ئەمیر نەسیرزادە، جەختی لەوەش کرد: ئەوەی کە بەردەام دەڵێن هێرش دەکەین، دەیانەوێ کۆمەڵگا تووشی کێشە و هەڵاییسان بکەن و پاوەجێی ئابووری تێک بدەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha